AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢ ١٤:٤٨

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

کردنە ئامانجی پزیشکی ئێرانی لە لوبنان تاوانی جەنگیە

کردنە ئامانجی پزیشکی ئێرانی لە لوبنان تاوانی جەنگیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر شەهادەت یپزشکی ئێرانی دکتۆ عەلی حەیدەری لە لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە شەهادەتی پزیشکی ئێرانی دکتۆر عەلی حەیدەری لە لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە:

بسم الله الرحمن الرحیم

وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْیَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەهادەتی مەزڵوومانەی دکتۆر عەلی حەیدەری، پزیشکی دڵسۆخی خەڵکی لوبنان و ئێرانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، کە لە هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل لە لوبنان شەهید بوو، لە بنەماڵەی ئەو ئازیزە و خەلکی ئێران سەرەخۆشی دەڵێین.

شەهید حەیدەری لە ماوەیەک پێشەوە بە پێی هەست بە ئەرکی مرۆیی و دینی بۆ پێشکەش کردنی یارمەتی دەرمانی و پزیشکی بە خەڵکی بەیرووت چووە لوبنان.

هەوڵی ئیسرائیل لە کردنە ئامانجی دکتۆر حەیدەری وەکوو پزیشک بۆ دەرمانی برینداران چالاکی دەکرد، پێشێل کردنی ئاكشرای کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ لە قەدەغەی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانە و جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو جەنایەتی جەنگی ئیسرائیل ، ئەرکی ڕێکخراو و ناوەندەلان لەوانە کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی بۆ دروست کردنی بەڵگە سەبارەت بە پێشێل کردنی بەردەوامی ئاشكرای مافی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی و هێرش بۆ سەر نەخۆشخانە و کادیری دەرمانی لە غەززە و لوبنان جەخت دەکات.

News ID 52370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha